Erbil -1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 07:48

ئه‌نقه‌ره‌.. ئاگر له‌ باڵەخانه‌یه‌کی سێ نهۆمی که‌وته‌وه‌ و 5 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

ره‌وشی ته‌ندروستی 11 كه‌سيش تێكچوو
ئه‌نقه‌ره‌.. ئاگر له‌ باڵاخانه‌یه‌كی سێ نهۆمی كه‌وته‌وه‌ و 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
کوردستان TV
100%

ئاگر له‌ باڵاخانه‌یه‌كی سێ نهۆمی كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، هاوكات به‌ هۆكاری هه‌ڵمژینی دووكه‌ڵ، ره‌وشی ته‌ندروستی 11 كه‌س تێكچوو كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پێویست ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران. 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ شارۆچكه‌ی كاراسازی له‌ ناوچه‌ی ئاڵتنداغی ئا‌نكا‌را‌، ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی سێ نهۆمی كه‌وته‌وه‌. 

نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی باڵاخانه‌كه‌ شوێنی مانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كرێكار بوو كه‌ زۆربه‌یان به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانی بوون و هاوكات نهۆمی خواره‌وه‌ی ئه‌م باڵاخانه‌یه‌ وه‌ك كۆگا به‌كار ده‌هات. 

به‌پێی زانیاری تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ توانیویانه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام 5 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 11ی دیكه‌ش برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران، تا ئێستا ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان و برینداره‌كانی ئه‌م رووداوه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.