تۆڕی هەواڵی "سكای نیوز" لەسهر زاری گوتەبێژێكی دادگای مووسڵ بلاوى كردهوه، كە بڕیاری دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك بەرپرسی مووسڵ دەرچووە، لەنێوییشیاندا نەوفەل حەمادی سوڵتان پارێزگارى موسل ناوى هەیە.
پێشتر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە نامەیەكدا بۆ پەرلەمانی عێراق، پارێزگاری مووسڵی بە كەمتەرخەمی لە كارەكانی پارێزگارییدا تۆمەتبار كردبوو، لەلایەن پەرلەمانیشەوە پارێزگاری مووسڵ لەسەر كارەكەی لادرا.
ئەم بڕیارەی دادگا، دوای خنكانی زیاتر لە 100 هاووڵاتی مووسڵ هات، لە كارەساتەكەی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی گەشتیارییدا لە یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆزدا.
لهم بارهوه پارێزگاری لەسەرکارلادراوی نەینەوا دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی بە گەلەکۆمێی سیاسییەکان ناودەبات و دەڵێت" بۆ دژایەتیکردنم سیاسییەکان بوونە هاوپەیمان.
نەوفەل حەمادی، پارێزگاری لەسەرکارلادراوی نەینەوا، کە هاوکات لە دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، رایگەیاندووە، گفتوگۆ لەسەر هیچ بڕیارێکی دادگا ناکات کە دەرکراوە و پۆستی پارێزگای نەینەواش موڵکی ئەو و هیچ کەسێکی دیکە نییە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، مەزاحم خەیات کە بۆ پۆستی پارێزگار دیاریکراوە "کەسێکی باشە" و ئەو پرسەش ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا یەکلایی دەکاتەوە.
پارێزگاری لەسەرکارلادراوی نەینەوا سەرکردە سیاسییەکانی بەوە تۆمەتبار دەکات کە دژی ئەو بوونەتە هاوپەیمان و دەشڵێت" دەست بە پۆستی پارێزگارەوە ناگرێت و ئەوانەی لە دژی دەرچوون پارتە سیاسییەکان بوون، نەک دانیشتووانی نەینەوا.
بەگوتەی ناوبراو، لیژنەی لێکۆڵینەوەی راستییەکان کە لە بەغداوە چوونەتە موسڵ، "هیچ دۆسیەیەکی گەندەڵیان ئاشکرانەکردووە"، کە ئەو پێی تۆمەتبار کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.