سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: هێشتا عێراق پێویستیی بە مانەوەی ئەمەریکایە بۆ کۆتاییهێنان بە بیری توندڕەویی و رێگریی لەسەرهەڵدانەوەی داعش.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ پاتریک شاناهان، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بە وەکالەت کە لە واشنتۆن بەڕێوەچوو، رایگەیاند: تائێستاش عێراق پێویستی بە مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکایە بۆ رێگریی کردن لەسەرهەڵدانەوەی بیر و گروپی توندڕەویی و لەکاتی کشانەوەی سوپای ئەو وڵاتە مەترسیی جارێکی دیکە داعش بگەڕێتەوە، چونکە بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیان کۆتایی بەو گرووپە بهێنن لەسەر خاکی وڵاتەکەیان.
حه‌لبوسی گوتیشی له میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا باس له بابه‌تی زۆر گرنگ كرا له‌وانه‌ش هه‌وڵی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایش بۆ وڵاته‌كه، هه‌روه‌ها باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كرا كه تاوه‌كو ئێستا به هه‌زاران كه‌س له‌ناو كه‌مپه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هه‌وڵی حكومه‌تی عێراق بۆ دابین كردن و ئاوادانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان كرا.
لەبەرامبەردا وەزیری بەرگریی ئەمەریکا به وه‌كاله‌ت جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی و هاوکاریی حکومەتی عێراق لەپێناو سەقامگیریی و ئارامیی ئەو وڵاتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.