Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:36

هاتوچۆی به‌غدا روونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌باره‌ی سیسته‌می غازی ئۆتۆمبێل بڵاوکرده‌وه‌

بڕیاری به‌ستانی سیسته‌می غاز ته‌نها ئۆتۆمبێلی كرێ ده‌گرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی به‌غدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی به‌ستانی سیسته‌می غازی ئۆتۆمبێل بڵاوكرده‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی به‌غدا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه‌ ده‌ڵێت: بڕیاری به‌ستانی سیسته‌می غاز ته‌نها ئۆتۆمبێلی كرێ ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌به‌غداو به‌سڕه‌ تۆمار ده‌كرێن.

رائید فادی عیماد، له‌ راگه‌یاندنی هاتوچۆ ده‌شڵێت : ده‌نگۆی به‌ستانی سیسته‌می غاز بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت دووره‌ له‌راستی و له‌ ئێستادا هیچ بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ نییه‌.

چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌تانه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار تۆمار ده‌كرێن، ده‌بێ سیسته‌می غاز ببه‌ستن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سۆمه‌رییه‌ نیوز

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.