Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 00:32

سوریا له‌باره‌ى جۆلان داوای کۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات

بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایش ڕۆژی چوارشەممە كۆببێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای بڕیارەكەی ئەمریكا لەبارەی بەرزاییەكانی جۆلان، حكومەتی سوریا داوای كۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات.

بەپێێ تۆڕی هەواڵی "سكای نیوز"ی بریتانی، نێردەی تایبەتی سوریا لە نەتەوە یەكگرتوەكان، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی دۆخی ئێستای جۆلان و بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، داوای كۆبونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردوە.

هاوكات بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە كۆبونەوەیەك  لەبارەی گفتوگۆكردن سەبارەت بە هێزە سەربازیەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان لە بەزاییەكانی جۆلان ئەنجام بدات.

پێنجشەممەى رابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە پشتیوانی لە سەروەری ئیسرائیل بکەین لە بەرزاییەکانی جۆلان، کە لە جەنگی ساڵی 1967 دا ئیسڕائیل كۆنتڕۆڵی کردووه‌، كه‌ ئه‌م لێدوانه‌ى تره‌مپ كاردانه‌وه‌ى ناوخۆیی و ده‌ره‌كى لێكه‌وته‌وه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.