عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق له كونگرهیهكى رۆژنامهوانیدا، رایگهیاند" هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی پێویستە هێزەکانی عێراق و سوپای عێراق ئاسایشی شنگال بپارێزن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتى" حکومەتی عێراق تەواوی هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ بۆ دۆزینەوەى ئێزدییە رفێندراوەکان و زانینی چارەنووسیان.
وتیشی" پێویستە دوای باغۆز ئێستا چارەنووسی ئێزدییە رفێندراوەکان بزانین، بۆیە ئێمە بەدواداچوونی ئەو کارە دەکەین لە ناوخۆی عێراق لە شنگال لەگەڵ ئێزدییەکان، هەروەها لە دەرەوەی عێراق و لە هەموو شوێنێک، وەزارەتی دەرەوەو دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچوون دەکەن، هەموو لایەنەکان بەدواداچوون دەکەن نەک تەنها ئێزدییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.