Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:51

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: جۆلان خاکێکی داگیرکراوی سووریایە

عێراق: بڕیارەكةی ئەمریكا پێچەوانەی یاساكانی ئەنجوومەنی ئاسایشە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی بڕیارەكەی ئەمریكاوە رایگەیاند، كە جۆلان خاكێكی داگیركراوی سووریایە و هەر دەبێ بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی.

محەمەد بەحر علوم وەزیری دەرەوەی عێراق لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی" عێراق بەرزاییەكانی جۆلان بە خاكێكی داگیركراوی رەسەن و تاهەتایی سووریا دەزانێت، هەر دەبێ بەگوێرەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی ئاسایش، بە تەواوی بگەڕێندرێتەوە بۆ ژێر سەروەریی سووریا". بەحر علوم گوتیشی" ئەم بڕیارەی ئەمریكا پێچەوانەی یاساكانی ئەنجوومەنی ئاسایشە.


جێی باسە لەمبارەیەوە هەر ئەمڕۆ هەریەك لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی رایانگەیاند دان پێدانانەكەی ئەمریكا هیچ لە راستیی دۆخی جۆلان ناگۆڕێت وەك ناوچەیەكی داگیركراوی سووریا لەلایەن ئیسرائیلەوە، كە لەوەتەی ساڵی 1967وە دەستی بەسەردا گرتووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.