Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 00:35

هاوپه‌یمانان 400 بارهه‌لگرى کەلوپەلی سەربازی ده‌گه‌یننه‌ رۆژهەڵاتی فورات

یەكەمین بارهەڵگر چوەتە ناوچەی شەدادی و ناوچەكانی دیكەی سەربە حەسەكە
کوردستان TV
100%

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، نزیكەی 400 بارهەڵگر پڕ لە ئۆتۆمبێل و كەلوپەلی سەربازی و لۆجیستی لە لایەن هێزەكانی هاوپەیمان نێودەوڵەتی گەیەندراونەتە ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات و لە پارێزگا جیاوازەكان بەسەر كانتۆنەكانی نزیك لە هاوپەیمانیەكەدا دابەشكراون. 

ئاماژە بەوەشكراوە، یەكەمین بارهەڵگر چوەتە ناوچەی شەدادی و ناوچەكانی دیكەی سەر بە حەسەكە و بارهەڵگری دووەمیش بەرەو ناوچەی خراب عشك لە كانتۆنی كۆبانی رووشتوە.

19ی ئەم مانگە، روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، بەچاودێری دوو فڕۆكەی هێزەكانی هاوپەیمانان ژماریەك كەلوپەلی سەربازی كە پێكهاتبوون لە 200 بارهەڵگر لە خاكى هه‌رێمى كوردستانەوە گەیشتونەتە ناوچەی خراب عشك لە كانتۆنی كۆبانی لە رۆژهەڵاتی فورات.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.