له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێك له ده‌ریای ئیجه، كه كۆچبه‌رانی نایاسایی به مه‌به‌ستی په‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ دوورگه‌ی میدیللی یۆنان هه‌ڵگرتبوو ، سێ ئافره‌ت و منداڵێكی ساوا گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكیش بێ سه‌روشوێن بوو.
به‌له‌مه‌كه 15 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو كه هاووڵاتی ئێران و ئه‌فغانستان بوون و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له چوونه ده‌ریاوه به‌هۆكارێك كه هێشتا دیار نییه ژێرئاوكه‌وتووه.
دواتر تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا له هه‌ڵمه‌تێكدا ته‌رمی چوار كه‌س له سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه ده‌دۆزنه‌وه كه سێ ئافره‌ت و منداڵێكی ساوا بوون و گه‌ڕانیش بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی یه‌كێكی دیكه‌یان درێژه‌ی هه‌یه كه بێ سه‌روشوێنه، هاوكات 10 كه‌سی دیكه‌ش رزگاركراون.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ/ رزگار
سه‌رچاوه / ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.