هه‌رچه‌نده كه مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی نێوان ئه‌ڵمانیا و عێڕاق له ساڵی رابردوودا كه‌متر بووه له دوو ملیار یۆرۆ، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش زیاتر له 600 كۆمپانیای ئه‌ڵمانیی كه مامه‌ڵی بازرگانییان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته هه‌یه، له هه‌وڵدان تا بازنه‌ی چالاكییه بازرگانییه‌كانیان له عێڕاق به‌رفراوانتر بكه‌ن.
كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان دره‌فه‌ته ئابورییه‌كانی عێڕاقیان خستووه‌ته ژێر چاودێریی و " فۆلكه‌ر ترایه‌ر " سه‌رۆكی به‌شی بازرگانیی ده‌ره‌كیی ژووری پیشه‌سازیی و بازرگانی ئه‌ڵمانیا پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئابووریی ئه‌ڵمانیا و عێڕاق له به‌رلین وتی: خواست بۆ چالاكیی بازرگانیی له‌ناو عێڕاق له هه‌موو شوێنێكی جیهان زیادی كردووه و ئه‌ڵمانیاش به‌ده‌ر نییه له‌م بابه‌ته.
ترایه‌ر ئه‌وه‌شی وت كه عێڕاق به 40 ملیۆن دانیشتووانه‌وه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته بۆ فرۆشی به‌رهه‌مه ئه‌ڵمانییه‌كان.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه ئاماژه‌ی پێكرا بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌رلین ده‌ستپێبكات و دوو رۆژیش بخایه‌نێت.
شایه‌نی ئاماژه‌یه هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێك له‌و ره‌هه‌نده ئابوورییه به‌رفراونه له‌خۆی ده‌گرێت و به هۆی ئه‌و ئاسایشه به‌قه‌راره‌ی كه ئه‌م هه‌رێمه هه‌یه‌تیی به‌رده‌وام مایه‌ی سه‌رنجی كۆمپانیا بیانییه‌كان و كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان بووه و له‌و ژماره كۆمپانیایه‌ی ئه‌ڵمانیاش كه ئاماژه‌ی پێدرا ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان له كوردستان په‌ره به چالاكییه‌كانیان ده‌ده‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.