Erbil 15°C پێنجشەممە 13 حوزەیران 12:15

له‌ چه‌ند شارێکی عێراق باری نائاسایی راگه‌یه‌نرا و کرایه‌ پشوو

به‌هۆی لافاو
له‌ چه‌ند شارێكی عێراق باری نائاسایی راگه‌یه‌نرا و و كرایه‌ پشوو
کوردستان TV
100%

به‌پێی هه‌واڵێكی شه‌فه‌ق نیوز له‌ ئه‌نجامی بارینی بارانێكی به‌خوڕ و هه‌ستانی لافاو له‌ چه‌ند شارێكی ناوه‌ڕاستی عێراق باری نائاسایی ڕاگه‌یه‌ندراو كرایه‌ پشوو. 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكرد شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هۆشداری دایه‌ پارێزگاكانی دیاله‌ و واست و كه‌ركوك و به‌غدا و ناوچه‌كانی باشوور به‌هۆی بارینی بارانی به‌خووڕ و بای به‌هێز ئه‌گه‌ری هه‌ڵسانی لافاو هه‌یه‌ و له‌ ئاماده‌باشیدابن. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌ پارێزگای واست به‌هۆی لافاو ماڵێك ڕووخاوه‌ و منداڵێكیش گیانی له‌ده‌ستداوه‌. 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ پارێزگاری واست داوای له‌ تیمه‌كانی به‌هاناوه‌ چوون كرد دانیشتووانی ئه‌و گوندانه‌ی كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ سه‌ر سنووری ئێران بگوازنه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی كه‌ چه‌ند شارێكی ئێرانیشی گرتۆته‌وه‌ له‌سه‌ر سنوور. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.