ئهمریكا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە نزیکبوونەوەی پەیوەندی نێوان ههرێمی كوردستان و بهغدا بە خۆیانەوە بینیهوه.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ھەڤاڵ مەحمود محەمەد وتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە پیرمام، پێشوازی کرد لە شاندی قونسۆڵخانەی گشتی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە بەرێزان ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتی و سیلڤیا ئیلیزیا بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووری قونسوڵخانە.
لە دیدارەکەدا باس لە پێشوەچوونی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کرا، لای خۆیەوە کونسوڵی ئەمریکی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پێکهێنانی کابینەی نوێ، لەبەرامبەردا رێزدار مەحمود محەمەد سوپاسی هاوخەمی کونسوڵخانەو حکومەتی ئەمریکای کرد و روونی کردەوە کە هەوڵەکان ئاستێکی زۆرباشیان بەخۆوە دیوەو تەنها مەسەلەی کاتە بۆ راگەیاندنی حکومەتێکی بەهێز لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک و هەرێمی کوردستان.
هەر لە دیدارەکەدا باسی چارەکردنی گرفتەکانی نێوان پارتە جیاوازەکانی هەرێم کرا و رێزدار مەحمود محەمەد روونی کردەوە پێداگرتنی پارتی بۆ بونیادنانی حکومەتیکی بەتوانا و هاوبەش ئەو راستییە دەردەخات کە پارتی باوەڕی تەواوی بەوە هەیە کە لایەنەکان دەبێت رۆڵی کارای خۆیان ببینن لە بەڕێوەبردنی هەرێمەکە کەئەمەش لەسۆنگەی باوەربوونمان بە هاونیشتمانیەتی ھەموو ھێز و لایەنەکان دێت.
گفتوگۆی نێوان بەغداو هەرێم تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، رێزدار فەیگن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو نزیک بوونەوەی کە پەیوەندییەکانی هەردوولا بە خۆیانەوە بینیوە و ئومێدیشی خواست کە هەردوولا هەوڵی زیاتر بدەن بۆ باشترکردنی دۆخەکەو چاکترکردنی دۆخی هاووڵاتیان و سەقامگیری وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.