Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 22:56

ھۆشداری لە ئه‌گه‌ری روودانی کارەساتێکی دیکە لە موسڵ ده‌درێت

چاوه‌ڕوانی شه‌پۆڵێكی نوێی بارانبارین و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌ هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


لە راگەیەنراوێكدا نووسینگەی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، ھۆشداری لە ئه‌گه‌ری روودانی كارەساتێكی دیكە لە موسڵ دەدات و له‌ ئه‌نجامی داڕمانی یه‌كێك له‌ كۆڵه‌كه‌كانی پردی سوه‌یس.

نووسینگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا هۆشداری دا له‌ كاره‌ساتێكی مرۆیی نوێ له‌ شاری مووسڵ، له‌ ئه‌نجامی داڕمانی یه‌كێك له‌ كۆڵه‌كه‌كانی پردی سوه‌یس له‌و شاره‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی كۆمسیۆن هاتووه‌، سه‌رباری رۆچوونی هه‌ردوو لای پرده‌كه‌ و زیانگه‌یه‌شتن به‌ كۆڵه‌كانی ئه‌و پرده‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ رێوشوێنێكی خۆپارێزی نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ راگرتنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرده‌دا.

كۆمسیۆن داوای له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد له‌و‌ پارێزگایه‌ بۆ په‌له‌كردن له‌ داخستنی ئه‌م پرده‌ له‌به‌رده‌م ئۆتۆمبێل و خه‌ڵكی پیاده‌ڕۆ به‌تایبه‌تی كه‌ ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی شه‌پۆلێكی نوێی بارانبارین و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌.

پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، شێروان دووبه‌ردانی، په‌رله‌مانتاری نه‌ینه‌وا له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداریدا، هه‌ندێك پردی شاری مووسڵ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌ هه‌ر چركه‌ساتێكدا بڕووخێن.  

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، دوای رووداوی نغرۆبوونی كه‌شتییه‌ك له‌ 21ی ئه‌م مانگه‌، كه‌ بووه‌ هۆی خنكانی زیاتر له‌ 100 كه‌س و بێسه‌روشوێنبوونی ده‌یانی دیكه‌، ئه‌مڕۆش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پارێزگاری نه‌ینه‌وا و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی به‌ ده‌نگی ره‌های په‌رله‌مانتاران له‌ كاره‌كانیان دوورخستنه‌وه‌.

دارشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.