وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی میسر، عێراق و ئوردن له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌رله لووتكه‌ی سێقۆڵی كه ئه‌مڕۆ له‌نێوان سه‌ركۆماری میسر، عه‌بدلفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی و شای ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م سازده‌كرێت، كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری ئه‌نجامدراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕكراوه له‌باره‌ی بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كان، ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئامانجی لووتكه‌كه "قۆناغی هاریكاری هاوبه‌شی عه‌ره‌به.
چاوه‌ڕوان ده‌كریت له لووتكه سێقۆڵییه‌كه‌دا له پاڵ بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان تاوتوێی زنجیره‌یه‌ك بابه‌تی ئابووریی بكرێت له‌وانه هێڵی بۆری نه‌وتی به‌سره-عه‌قه‌به و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق.
سه‌رچاوه / ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.