Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 21:21

پارێزگاری نەینەوا: ئامادەم دەستلەکار بکێشمەوە

ئەگەر دەركەوت كەمتەرخەم بوومه‌
کوردستان TV
100%


پارێزگاری نەینەوا  لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئامادەیە و هەر كاتێك داوای لێبكەن ئەوا بێ دوو دڵی پۆستەكەی جێدەهێڵێت.

نەوفل عاكوب پارێزگاری نەینەوا، بە سەنتەری هەواڵی نیشتمانیی عێراقی رایگەیاندووە: بەڕێوەبەری جەزیرەی گەشتیاریی، پابەندی ئەو ڕێنماییانە نەبووە كە پێی وتراوە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباری دیجلە و فەرمانەكانی جێبەجێ نەكردووە‌و بەلەمە گەشتیارییەكە، سێ هێندەی توانای خۆی گەشتیاری باركردووە.

راشیگەیاند: ئەو كەسانە بانگهێشتی پارێزگا كراون لەسەر گرانیی خزمەتگوزارییەكانی ناوچەی گەشتیاریی موسڵ.

گوتیشی: بەڕێوەبەری جەزیرەی گەشتیاری، وتوویەتی لەگەڵ گروپی عەسائیبی ئەهلی حەقدایە.

پارێزگاری نەینەوا، ئاماژەی بەوەش كرد: دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش ده‌كه‌م، ئەگەر كەمتەرخەم بووبێتم لە جێبەجێكردنی ئەركەكانم.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر و لە ئێوارەی 21ی ئادار، بەهۆی نقوم بوونی بەلەمێكی گەشتیاری لە ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ، زیاتر لە 100 گەشتیار بوونە قوربانی و ئەوەش كاردانەوەی فراوانی لێ‌ كەوتەوە و هۆكاری ڕووداوەكە بۆ گەندەڵی و بەهەدەردانی دارایی لەو پارێزگایە گەڕێنرایەوە و بەهۆیەوە هاووڵاتیان خۆپیشاندان ئەنجامدا.

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.