Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 19:11

نه‌جم جبووری: 16 که‌س به‌هۆی نقومبوونی به‌له‌مه‌که‌ی موسڵ ده‌ستگیرکران

به‌ ده‌یان هاووڵاتی نقومبوون
کوردستان TV
#7
100%


فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، 16 كه‌سی گومانلێكراو و به‌رپرس به‌هۆی رووداوی نقومبوونی  به‌له‌مه‌ گەشتیارییەكەی رووباری دیجله‌ له‌ مووسڵ ده‌ستگیركراوون.

له‌سه‌رووبه‌ندی ڕووداوی نقومبوونی به‌له‌مه‌كه‌دا كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ ڕووباری دجله‌ له‌ شاری مووسڵ به‌ سه‌رنشینه‌كانییه‌وه‌ نغرۆبوو.

نه‌جم جبووری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركردنی 16 كه‌سی له‌ گومان لێكراوان په‌یوه‌ست به‌ ڕووداوه‌كه‌وه‌ ڕاگه‌یاند، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كسه‌ر ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان كراوه‌.

جبووری له‌ لێدوانیكدا بۆ میدیاكانی عیراق ڕووداوه‌كه‌ی به‌ كۆستێكی گه‌وره‌ ناوبردو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌دا به‌ ده‌یان هاووڵاتی نقومبوون زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵ بوون.

ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و لیژنه‌ی ته‌نگژه‌یه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی دابوو پێكبهێنرێت ئه‌مڕۆ ده‌ستی به‌كار كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ڕووداوه‌كه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستنیشان بكات كه‌ كه‌مته‌رخه‌م بوون.

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.