Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 18:52

دوسان لاگۆڤیچی سڕبی سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر کی نیشیکۆری ژاپۆنی تۆمارکرد

له‌ پاڵه‌وانێتی ماسته‌رزی مه‌یامی
کوردستان TV
100%


هه‌ر له‌ پاڵه‌وانێتی ماسته‌رزی مه‌یامی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی دووه‌می ئاستی پیاواندا، یاریزانی سڕبی دوسان لاگۆڤیچ ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی تۆماركردو به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ كی نیشیكۆری ژاپۆنی و پۆلێنكراوی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی سێیه‌م


 سه‌ره‌تا نیشیكۆری كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به‌ شه‌ش دوو به‌ سوودی خۆی ته‌واوكرد، پاشان لاگۆڤیچی پۆلێنكراوی چلوچواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان دوو كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به‌ئه‌نجامی شه‌ش دوو، شه‌ش سێ برده‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی له‌ یاریه‌كه‌دا تۆماركرد

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.