Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 04:49

عادل عه‌بدولمه‌هدی پارێزگاری نه‌ینه‌وای له‌کاره‌که‌ی دوور خسته‌وه‌

وورده‌كاری زیاتر ئاشكرا نه‌كراوه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، نه‌وفه‌ل عاگوب –ی له‌كاره‌كه‌ی دوور خسته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نه‌وفه‌ل عاگوب، پارێزگاری نه‌ینه‌وای له‌ كاره‌كه‌ی دوور خسته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ لێدوانه‌كه‌یدا وورده‌كاری زیاتری ئاشكرا نه‌كردووه‌.

شایانی باسه‌ دوێنێ هه‌ینی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، داوای كردبوو كه‌ به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، ھه‌ریه‌ك له‌ نه‌وفه‌ل عاگوب، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كه‌ی، له‌ كار دووربخرێنه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.