ئەمڕۆ کەسوکارى قوربانیانی ڕووداوەکەى موسڵ خۆپیشاندانیانکرد و هێرشیان کردە سەر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق و بهردبارانیان كرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی خۆپیشاندەرانی موسڵ ئۆتۆمبێلەکانی نۆفڵ عاکوب پارێزگاری شارەکەیان بەردباران کرد، کە بۆ بەسەرکردنەوەی بریندار و کەسوکاری قوربانیانی ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکە سهردانی ئهم ناوچهیه كردبوو.
هاوکات خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بەرهەم ساڵح به جێودان و بهردباران له ناوچهكه دووریان خستهوه.
دوێنێ پێنجشەممە لە یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهاردا و لەکاتێکدا خەڵکی بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە بەشی باکوری ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ كردبوو، بەلەمێک لەناو ڕووبارەکەدا ژێرئاوکەوتن و بەهۆیەوە نزیکەی 103 کەس خنکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.