سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە موسڵ بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری رووداوەکەی موسڵ بکات.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە رووباری دیجلە بەلەمێک نقومبوو و زیاتر لە 70 کەس خنکان، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی موسڵی کرد.
پێشتر نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین و داوامانکردووە بە خێرایی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی رووداوەکە بکرێت و دەبێت لەماوەی 24 کاتژمێردا راپۆرتی لێکۆڵینەوەکە پێشکەش بە نووسینگەکەی سەرۆکوەزیران بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.