Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 04:28

حکوومەتی عێراق ماتەمینی گشتی رادەگەیەنێت

به‌هۆى نقووم بوونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاریی له‌ مووسل 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
کوردستان TV
100%

ئەمشەو حكوومەتی عێراق بەهۆی كارەساتەكەی مووسڵەوە، ماتەمینی گشتی رادەگەیەنێت، لەمبارەیەوە كەمێك بەر لە ئێستە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە شارەكە.

بەپێی دواهەمین ئاماری دەزگا فەرمیەكانی مووسڵ، ژمارەی قوربانیانی كارەساتەكەی ئەمڕۆی شارەكە گەیشتووەتە 50 كەس، كە بەهۆی نغرۆبوونی بەلەمێكەوە لەسەر رووباری دیجلە رووی دا.

دەزگاكانی راگەیاندنی عێراق ئاشكرایان كرد بڕیارە عەبدولمەهدی لە مووسڵەوە ماتەمینی گشتی رابگەیەنێت و لە نزیكەوە لە هۆكاری كارەساتەكەی ئەمڕۆی شارەكە بكۆڵێتەوە.

عەبدولمەهدی ئێوارەی ئەمڕۆ داوای لە دەزگا ئەمنیەكان كردبوو راپۆرتێكی تێروتەسەل لەسەر كارەساتەكە و هۆكارەكانی پشت كارەساتەكەی بۆ ئامادە بكەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.