Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 19:54

به‌هۆى نقووم بوونی به‌له‌مێکی گه‌شتیاریی له‌ مووسل  50 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

به‌شی زۆری قوربانییه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ ژن ومنداڵن
کوردستان TV
100%


به‌هۆى نقووم بوونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاریی له‌ مووسل ژماره‌یه‌كهاولاتى كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ژماره‌یه‌كى تریش بێسه‌روشوێن بوون.

له‌م باره‌ره‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە: "له‌ ئاكامی نقووم بوونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاریی له‌ نێو دوورگه‌یه‌كی گه‌شتیاریی له‌ سه‌ر رووباری دیجله‌ له‌ شاری مووسڵ، 50 كه‌س خنكان و به‌ ده‌یانی دیكه‌ش بێسه‌رشوێن بوون".

ئاشکراشیکردووە، به‌شی زۆری قوربانییه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ ژن ومنداڵن.

پێشتر، زوهێر ئه‌عره‌جی، قائیمقامی مووسڵ راگەیاندبووە: "به‌له‌مه‌كه‌ زیاد له‌ پێویست سه‌رنشنینی هه‌ڵگرتووه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆكاری نقووم بوونی".

هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵابوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رووداوه‌كه‌، تیمه‌كانی فریاگوزاریی له‌ شاری هه‌ولێر و دهۆكه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه‌ به‌رێكه‌وتن و دكتۆر سامان به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تیمەکانی فریاکەوتن و ژمارەیەکی زۆری ئامبوڵانس بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ به‌ڕێكه‌وتوون و نەخۆشخانەکانی هەولێریش لە ئامادەباشیدان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.