Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 20:28

سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ گه‌لی کوردستان ده‌کات

به‌ زمانی شیرینی كوردی نووسیویه‌تی
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ گه‌لی كوردستان ده‌كات
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پیرۆزبایی هاتنی وەرزی بەهار و جەژنی نەورۆز له‌ گه‌لی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. 

محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌ زمانی شیرینی كوردی نووسیویه‌تی لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و جەژنی نەورۆز و خۆشەویستی و برایەتی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلەكەمان لە هەرێمی كوردستان دەكەم. 

هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز نووسیوویه‌ هوادارم جەژن و خۆشی لەعێراقێكی یەكگرتوو به‌رده‌وامبێت، و سەقامگیری دوای ئەو سەركەوتنەی كە هەموو پێكهاتەكان بەدەستیانهێنا بەسەر تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وام بێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.