Erbil -0°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 07:53

بومه‌له‌رزه‌یه‌کى به‌هێز رۆژئاواى تورکیای هه‌ژاند

به‌ گوڕى 6.4 پله‌
بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز رۆژئاواى توركیای هه‌ژاند
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ى ئادارى 2019، به‌شێك له‌ رۆژئاواى توركیا بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌ گوڕى 6.4 پله‌ به‌ركه‌وت .

بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قووڵیى 10 كیلۆمه‌تر نزیك شارى ئه‌ك په‌یام ڕوویداوه‌ كه‌ به‌ دوورى 123 كیلۆ مه‌تره‌ له‌ شارى ئانتالیاوه‌.

هوسولى سه‌فكان پارێزگارى ده‌نزلى ئه‌ك پایام رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و هیچ ڕاپۆرتێكى له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ ده‌رباره‌ى قووربانی بومه‌له‌رزه‌كه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى گوتووه‌ كه‌ هیچ قوربانییه‌كى لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌ و ته‌نها هه‌ندێك ڕاپورتمان به‌ده‌ست كه‌وتووه‌ ئه‌و خانوانه‌ى كه‌ له‌دار دروست كراون زه‌ره‌رمه‌ند بوونه‌. 

جێی ئاماژه‌پێدانه‌ له‌ ساڵى 1999، له‌ شارى ئیزمیت بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕى 7.4 رووی داو زیاتر له‌ 17 هه‌زار كه‌سى كرده‌ قوربانى و و زه‌ره‌رێكى زۆریشى به‌ر ناوچه‌كه‌ گه‌یاند.


ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.