Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 07:31

عێراق بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیکه‌ له‌ سزاکانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ ده‌به‌خشرێ

یه‌كه‌م به‌خشین دوێنی كۆتایی هات
کوردستان TV
100%

واشنتۆن بڕیاریداوه‌ بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیكه‌ عێراق له‌ پابه‌ندبوون به‌سزاكانی سه‌ر ئێران ببه‌خشێت.

ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ عێراق له‌ پابه‌ندبوون به‌ سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌به‌خشرێت و ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی 90 رۆژی دیكه‌ ته‌زووی كاره‌با له‌و وڵاته‌ بكڕێت.

ئامانجی به‌خشینه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و وڵاته‌ بتوانێ كه‌می ته‌زووی كاره‌با پڕبكاته‌وه‌.

شایانی باسه‌ یه‌كه‌م به‌خشینی عێراق له‌ پابه‌ندبوون به‌سزاكانی سه‌ر ئێران دوێنی سێشه‌ممه‌ كۆتایی هات.

سه‌رچاوه‌/ سۆمه‌رییه‌ نیوز

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی/ رزگار

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.