Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 23:58

کەنەدا مانەوەی هێزەکانی لە عێراق درێژده‌کاته‌وه‌

250 سەربازو ڕاوێژكارى كه‌نه‌دا له‌ عێراقن
کوردستان TV
100%

هارگیت ساجان وەزیری بەرگری كەنەدا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، پێشكەوتنی بەرچاویان بەدەستهێناوە لە پاڵپشتیكردنی هێزە ئەمنیەكانی عێراق لە شەڕی دژی داعش.

ڕاشیگەیاند، دۆخی عێراق پێویستی كردوە لەسەریان زیاتر بمێننەوە بۆ مەشقدانەوەی هێزە عێراقییەكان تا دڵنیابن لەوەی جارێكی تر چەكدارانی داعش نەتوانن خۆیان ڕێك بخەنەوەو مەترسی بۆ سەر عێراق دروست بكەن.

كەنەدا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە 250 سەربازو ڕاوێژكار بەشداری كردووە بۆ مەشقدانەوەو ڕاهێنانی هێزە ئەمنیەكانی عێراق و هەروەها بە چەند هیلیكۆپتەرێكی شەڕكەریش لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەشداری كردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.