Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 19:50

کۆشکی سپی راگه‌یه‌ندراوێکی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی پێنس و عه‌بدولمه‌هدی بڵاوکرده‌وه‌

تاوتوێی به‌ره‌وپێشبردنی هاوبه‌شییه‌ ستراتیجییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كردووه‌
کوردستان TV
100%

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی هاوبه‌شییه‌ ستراتیجییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كردووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی پێنس و عه‌بدولمه‌هدی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌ردوو سه‌ركرده‌، تاوتوێی به‌ره‌وپێشبردنی هاوبه‌شییه‌ ستراتیجییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كردووه‌، له‌وانه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تواناكانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق و گه‌شه‌ی ئابووریی ئه‌و وڵاته‌.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ پێنس باسی له‌ رێككه‌وتنی بازرگانی نێوان عێراق و ئوردن كردووه‌ و خۆشحاڵیی له‌وباره‌وه‌ نیشانداوه‌.

راشگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ عه‌بدولمه‌هدی پێشهاته‌كانی له‌باره‌ی داعشه‌وه‌ به‌ پێنس راگه‌یاندووه‌.

ژێده‌ر/ كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.