Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 07:20

مه‌کته‌بی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی کۆچکردوو هونەرمەند مامۆستا سەردار ئەحمەد ده‌کات

لەخودای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات
کوردستان TV
100%


مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو مامۆستا سەردار كرد و له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌ هونەرمەندێكی دیارودێرین بوو و لە بواری بەرهەمی هونەری مۆسیقاو كاركردنی لە تیپی مۆسیقای باواجی كۆیە جێ پەنجەی دیار و بەرچاوبوو، بۆیە بە كۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە درزێكی دیكە كەوتە نێو بواری هونەر.

بەڕێزان خانەوادەی هونەرمەندی ناسراوی گەلەكەمان مامۆستا سەردار ئەحمەد

بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی گەلەكەمان(مامۆستا سەردار ئەحمەد) مان بیست، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.

(مامۆستا سەردار)  هونەرمەندێكی دیارودێرین بوو و لە بواری بەرهەمی هونەری مۆسیقاو كاركردنی لە تیپی مۆسیقای باواجی كۆیە جێ پەنجەی دیار و بەرچاوبوو، بۆیە بە كۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە درزێكی دیكە كەوتە نێو بواری هونەر و مۆسیقای کوردی..
هیواخوازین هاوخەمیی هاوڕێ و دۆست وهۆگرانی بەرهەمەكانی كۆچكردوو ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.

جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوەو لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..

انا لله وانا الیه راجعون

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
18/3/2019

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.