Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 04:38

سوپای پاسدارانی ئێران: لە عێراق 100 هەزار چەکدارمان دروست کردووە

ئێران: هێزی حەشدی شەعبیمان له‌ عێراق دروستكردووە
کوردستان TV
100%

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت" لە عێراق 100 هەزار چەكدارمان دروست كردووەو لە سوریاش هەمان ژمارە هەیەو ئەزمونی خۆمانمان بۆ گواستونەتەوە.

محمد عەلی جەعفەری لە دیمانەیەكدا لەگەڵ گۆڤارێكی ناوخۆیی ئێران رایگه‌یاند" ئێران هێزی حەشدی شەعبی دروستكردووە لە ڕۆلەكانی عێراق كە 100 هەزار چەكدار دەبن و ئەزمونی جەنگی خۆمان بۆیان گواستوتەوە.

هەروەها وتى" لە سوریاش هێزی چەكدار بە هەمان ژمارە دروست كراون، كە توانیویانە ببنە هەوێنی ڕووبەڕوبونەوە دژی داعش و بەرەی نوسرە.

فەرماندەی سوپای قودس دەشڵێت" دەتوانین ئێستا بڵێین دوژمنەكانمان بەتەواوەتی شكستیان هێناوە و بە تەواوەتی گەمارۆ دراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.