بەمەبەستی پیرۆزبای لە بالیۆزی نوێی عێراقی فیدراڵ لە قاهیرە، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر، سهردانى بالیۆزخانهی عێراقى له قاهیرهی پایتهخی میسر"كرد .
لهم سهردانهیدا نوێنهرى پارتى دیموكراتى كوردستان،بەبۆنەی دەستبکار بوونی باڵیۆزى نوێى عێراق (دکتۆر ئەحمەد نایف دلێمی) پیرۆزبایی خۆى و نوێنهرایهتى پارتى له بالیۆزى نوێ كرد و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی بۆ خواست، هەروەها ئامادەی دەربڕی بۆ هەموو هاوکاریەک بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری رەوەندی عێراقی بەبێ جیاوازی لە نیوان پێكها تەکانی عێراق، هەروەها پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان هەردوو گەلی عێراق و میسر، نوێنەری پارتی ئاماژەی بە چارەسەکردنی گرفت و کێشەکانی نیوان بەغدا و هەرێم کرد، و هیوای خواست کە ئەو گرفتانە کۆتای پێ بێت و بە گوێرەی دەستور چارەسەر بکرێن.
نوێنهرى پارتى ئاماژەی بە دیدو بۆچوونی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی کرد بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان، کە هەردەم لەگەڵ ئەوەدان بە گوێرەی دەستوور و لێک تێگەیشن گرفتەکان چارەسەر بکرێت.
لای خۆیەوە بالیۆز دکتۆر ئەحمەد نایف دلێمی خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو سەردانە دەربڕی وسوپاسی نوینەری پارتی کرد، و ئاماژەی بەگرنگی رۆڵی گەلی کوردستان کرد بەتایبەتی لە کاتی شەری دژی تیرۆر و لەخۆگرتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارەى شارەکانی عێراق، لە لایەکی دیکەوە ئامادەی خۆی نیشان دا بۆ هەموو هاوکاری و پتەوکردنی پەیوەندییەکان.
شیاوى باسەبالیۆزی عێراقی دکتۆر ئەحمەد نایف دلێمی لە ١٤ ئەم مانگە بەفەرمی له شوێنى حبیب الصدر وهك بالیۆزى عێراق له قاهیرهى پایتهختى میسر دهست بهكاربووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.