گروپێك له هاوڵاتییانی توركیا بۆ پیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان له روودوای هێرشی سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندا له به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی به‌ناوبانگی " ئه‌یا سۆفیا " كۆبوونه‌وه و داوایان كرد تا ئه‌و كڵێسایه دووباره بكرێته‌وه به مزگه‌وت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌مانجی ئه‌وان پیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان بووه بۆ لێدوانی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی كه كه له نیوزله‌ندا هێرشی كرده سه‌ر مزگه‌وتێك.
ئه‌و تاوانباره كه پێیوایه ره‌گه‌زی سپیی پێستان باڵاده‌ست و سه‌رووی ره‌گه‌زه‌كانی دیكه‌یه، پێش ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه‌ی له به‌یاننامه‌یه‌كی 74 لاپه‌ڕه‌ییدا باسی له گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانه‌كان بۆ شاری " كۆنستانتینیا " ( ئیستانبۆڵ) كردووه و وتوویه‌تی ده‌بێ مناره‌ی هه‌رچی مزگه‌وتی ئه‌و شاره‌یه بڕوخێنرێت.
شایه‌نی باسه بینای مێژوویی ئه‌یا سۆفیا كه ته‌مه‌نی 1500 ساڵه له سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆریی بیزه‌نتیی كڵێسای مه‌زنی كۆنستانتینیا بووه و له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا بووه به مزگه‌وت و له ئێستادا مۆزه‌خانه‌یه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.