حه‌سه‌ن عه‌له‌وی، بیرمه‌ندو سیاسه‌تمه‌داری عێراقی له لێدوانێكی ده‌نگیدا كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه له‌هه‌وڵدان بۆ په‌سندكردنی یاسایه‌ك كه رێگا ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی شوێنه پیرۆزه‌كانی عێراق و ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌مێننه‌وه، ئه‌وا ده‌توانن ره‌گه‌زنای عێراقی به‌ده‌ست بێنن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌م هه‌وڵه‌ی زیادكردنی شیعه له عێراق رێك له كرده‌وه‌ی سه‌دام حوسێن ده‌چێت ئه‌و كاته‌ی بڕیاریدا له‌سه‌ر حیسابی شیعه، رێژه‌ی سوننه له عێراق به پێدانی ره‌گه‌زنامه به فه‌ڵه‌ستنییه‌كان زیاد بكات.
ده‌شڵێت: به‌م یاسایه‌و له‌ماوه‌ی دووساڵی داهاتوودا به‌غدا به سێ تا چوار ملیۆن بیانی پڕده‌بێ و له جیاتی به‌كارهێنانی ووشه‌ی ئه‌ڵڵا، ووشه‌ی خودا به‌كارده‌هێنن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئێرانییه‌كان.
سه‌رچاوه/ سۆمه‌ر نیوز
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.