له چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی عێراقی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه گوایه تیمساحێك له نێو رووباری فورات له باشووری عێراق دۆزراوه‌ته‌وه .
بۆ زانینی راستی رووداوه‌كه، عه‌لی كه‌عبی، خاوه‌نی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له پارێزگای میسان بۆ میدیا عێراقییه‌كان ئاشكرا كردووه كه هۆكاری سه‌ره‌كی دۆزینه‌وه‌ی تیمساحه‌كه ئه‌وه‌یه كه تیمساحه‌كه له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ئه‌واندا بووه‌و به هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌با لیێداوه مردووه.
روونیشیكردۆته‌وه كه دوای مردنی تیمساحه‌كه كرێكارێكی راسپاردووه كه تیمساحه‌كه ژێر خاك بكات، یان له شوێنێكی دووره ده‌ست فڕێی بدات ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرێكاره‌كه په‌له‌ی بووه‌و له كۆتایی كاتی ده‌وامه‌كه‌ی بووه، تیمساحه‌كه‌ی فڕێ داوه‌ته نێو رووباری فورات.
ده‌شڵێت: دواتر كه‌سانێك تیمساحه‌كه‌یان له نێو رووباره‌كه به مردوویی ده‌رهێناوه‌و وێنه‌یان گرتووه‌و له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه كه گوایه تیمساحێكیان به زیندوویی له نێو رووباری فورات دا گرتووه، ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای هاووڵاتیان .
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.