Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 04:21

رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ: عێراق به‌ خراپترین دۆخدا تێده‌په‌ڕێت

بە پشتبەستن بە رووداوەکانی 14 ساڵی رابردوو
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ: عێراق به‌ خراپترین دۆخدا تێده‌په‌ڕێت
کوردستان TV
100%

بەپێی چەند ئامارێکی رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ هیومان رایتس وۆچ، عێراق بە خراپترین دۆخ لە مێژووی خۆیدا تێدەپەڕێت. 

هیومان رایتس وۆچ بە پشتبەستن بە رووداوەکانی 14 ساڵی رابردوو دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە 2003 و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق لە 2005 ئامارەکانی بڵاوکردووەتەوە.

به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ سێ ملیۆن و 400 هه‌زار هاووڵاتی پەنایان بۆ 64 وڵات بردووه‌، چوار ملیۆن و 100 هەزار کەسیش ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن و ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، جگه‌ له‌ 10 ملیۆن و 700 هەزار هاووڵاتیی عێراقی لە کەمپەکانی ناوخۆی وڵاتەکە دةژین.

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ هەزار منداڵی بێ باوک هەن کە تەمەنیان لەنێوان یەک مانگ بۆ 17 ساڵە و 2 ملیۆن ژن بێوەژن بوون لە عێراق کە تەمەنیان لەنیوان 15 بۆ 52 ساڵی دایه.‌

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ په‌روه‌رده‌ زۆر به‌ره‌و دواوه‌ ڕۆیشتووه‌ له‌ عێراق به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ شەش ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی توانای نووسین و خوێندنەوەیان نییە کە زۆرینەیان خەڵکی پارێزگاکانی بەسرە و بەغدا و نەجەف و واست و ئەنبارن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.