سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاندووه كه پێكدادانێكی عه‌شائیری له باكووری پارێزگای به‌سره روویداوه‌و كوژراو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه به به‌غداد توده‌ی راگه‌یاندووه ، پێكدادانه له نێوان عه‌شیره‌ت له ناوچه‌ی گه‌رمه له باكووری پارێزگای به‌سره روویداوه‌و چه‌كی مام ناوه‌ند و قورسی تێدا به‌كارهاتووه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه پێكدادانه‌كه زیاتر له دوو كاتژمێری خایاندووه و كوژراو‌و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه له رووداوه‌كه‌دا به‌ده‌یان خانووی هاووڵاتیان و وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی ناوچه‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه‌و له‌كاتی پێكدادانهكهشدا هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵیان داوه كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێنن .
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.