ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ یه‌كه‌مجار له‌وه‌ته‌ی سه‌رۆك كۆماره به مه‌به‌ستی دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێڕاق گه‌یشته ئه‌م وڵاته.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئیرنای ناوخۆی ئێران، روحانی پێش سه‌ردانی بۆ عێڕاق وتبووی: بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی كاڵا گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه به‌لای كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه و حه‌ز ده‌كه‌ین په‌ره به پردی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌مان و عێڕاق بده‌ین.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و بڕیاره له‌م سه‌ردانه‌دا دیدار بكات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێڕاق و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها عه‌لی سیستانیی مه‌رجه‌عی ئایینیی خاوه‌ن پێگه‌ی ئه‌م وڵاته.
پێده‌چێت دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر تاران، عێڕاق له چاوی حكومه‌تی ئێرانه‌دا بووبێت به یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه له ئاست ئاڵوگۆڕی كاڵا و هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه به‌رپرسانی ئێرانیی ماوه‌یه‌ك پێشتر وتبوویان له هه‌وڵدان له مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی له‌گه‌ڵ عێڕاقدا له دراوی ئه‌م وڵاته كه‌ڵك وه‌رگرن له جێگه‌ی دۆلار.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.