سەرچاوەیەکی سیاسى عێراقی بە ماڵپەی (روسیا الیوم)ـی رووسی راگەیاندووە، كه بریاره بهم نزیكانه عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق سهردانى ههرێمى كوردستان بكات.
وتیشى" تا ئێستا کاتی سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدیی بۆ هەرێمی کوردستان دیاری نەکراوە، بەڵام سەردانەکە لە بەرنامەی کاری عەبدولمەهدی دا هەیە.
هەروەک ئەو ماڵپەڕە رووسییە لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردووەتەوە، عادل عەبدولمەهدی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر و تاوتوێکردنی چارەسەری کێشەی کەرکووک، سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات.
عادل عەبدولمەهدی، سەرکردەیەکی شیعەی عێراقییەو دۆستایەتییەکی دێرینی لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی کوردستان هەیە و لە رۆژی 24-10-2018 وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست بەکار بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.