محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشتۆته به‌غدا پایته‌ختی عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند ووه: محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا".
راشیگه‌یاند "سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌ریف به ئامانجی ئاماده‌كارییه بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانییه بۆ عێراق".
بڕیاره سبه‌ی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته عێراق.
پێشبینی ده‌كرێت روحانی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی هه‌رێمیی نێوان هه‌ردوو وڵات و سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر تاران بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.