ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ شەممە 9ی ئاداری 2019 یەكەم دانیشتنی وەرزی یاسادانانی دووەمی ساڵی یەكەمی ئەنجامدەدات.
دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق لە باڵەخانەی ئاسایشی نیشتمانی لە ناوچەی عەللاوی بەڕێوەدەچێت، بەهۆی ئەوەی بارەگای سەرەكی پەرلەمان كاریی نۆژەنكردنەوەی تێدا دەكرێت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراقیش ئەمڕۆ ڕایگەیاندووە ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی لە باڵەخانی کۆنی پەرلەمانی عێراق وەرزی نوێی دانیشتنەکانی پەرلەکانی دەستپێکرد.
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ دەکرێت سەبارەت بە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دیاردەی گەندەڵی دارایی و ئیداری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.