Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 02:08

سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌گه‌ڵ سیستانی کۆده‌بێته‌وه‌

له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق
کوردستان TV
100%

ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق ئاشكرای كردووه‌ كه‌ حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەکانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ .

ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم –ی ئێران له‌سه‌ر زاری ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ بریاره‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 11ی ئادار حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌ردانی عێراق بكات و له‌و میانه‌دا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو لاو پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ بكه‌ن .

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.