Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 18:39

په‌رله‌مانتارێکی عێراق: فالح فەیاز کاندیدی هاوپەیمانی فەتح بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ دوور خراوه‌ته‌وه‌

4 كەسی تر بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری ناخۆی كاندیدكراون
کوردستان TV
100%


حامد عه‌باس په‌رله‌مانتاری‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دوای دانوستانی نێوان فه‌تح و سائیرون به‌ شێوه‌یه‌كی كۆتایی كاندید كردنی فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆتایی هاتووه‌ و كه‌سێكی تر له‌ جێگای ئه‌و داده‌نرێت. 

ناوبراو دووپاتی كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دوای دانوستانی چڕو پڕ به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتوون له‌ كاندید كردنی فه‌یاز بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ پاشگهز‌ ببنه‌وه‌ و كه‌سێكی ته‌كنۆقرات له‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ جێگای ئه‌و دابنرێت. 

عه‌باس گوتیشی، له‌دانیشتنی دووه‌م یان سێیه‌می خولی دووه‌می په‌رله‌مان كاندیدان بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ راده‌گه‌یه‌نن.


 جه‌ختی كرده‌وه‌ چوار كەسی تر بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری ناخۆی كاندیدكراون، ئه‌وانیش كەسانی سەربازین و لەچەند رۆژی داهاتوو ناوەكانیان ئاشكرا دەكرێت

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.