وه‌زیری به‌رگریی توركیا رایگه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك دانووستان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆك كۆماری سووریا ناكات، به‌ڵام دانووستان له‌گه‌ڵ رووسیا و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌گه‌ڵ ئێران درێژه‌ی ده‌بێت.
خلوسی ئاكار رۆژی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند: گه‌وره‌ترین كێشه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بابه‌تی پێشێلكردنی ئاگربه‌سته و داوا له حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌كه‌م پابه‌ند بێت به ئاگربه‌سته‌كه‌ی ئیدلب.
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا هێرشه‌كانی سوپای سووریا بۆسه‌ر پارێزگای ئیدلب چڕتر بووه‌ته‌وه و به وته‌ی وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌م میانه‌یه‌دا رووسیا وه‌ك هاوپه‌یمان و پشتیوانی حكومه‌تی سووریا پێویسته گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د تا هێرشه‌كانی دیمه‌شق بۆسه‌ر ئیدلب بوه‌ستێنێت.
هه‌ڵبه‌ت لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌پێچه‌وانه‌ی لێدوانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌یه كه سه‌ره‌تای مانگی شوباتی ئه‌مساڵ وتبووی توركیا په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ سووریا له ئاستێكی نزمدا له رێگه‌ی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان پاراستووه.
خلوسی ئاكار له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا باسی له‌وه كرد كه هێزه‌كانی سوپای توركیا به هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رووسیا و ئێران ده‌ستیان كردووه به گه‌ڕان و سووڕانه‌وه له‌ناو پارێزگای ئیدلب به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبوونی ئاگربه‌ست و به‌قه‌راركردنی سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه‌دا.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.