Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 16:24

ئاماری کۆتایی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری موسڵ راگه‌یه‌نرا

12 كوژراو و برینداری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌
کوردستان TV
100%

شانه‌ی راگه‌یاندنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه‌، كه‌ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی له‌ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیدا كه‌ سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌واوی كردۆته‌ ئامانج 12 كوژراو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌و له‌نێو كوژراوه‌كانیشدا ئافره‌تێك و ئه‌ندامێكی ئاسایش هه‌یه‌.

شانه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ له‌ رێگای ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆری كیۆكێوی ره‌نگ زه‌رد، كه‌ له‌به‌رده‌م یه‌كێك له‌ چێشتخانه‌كانی گه‌ڕه‌كی موسه‌ننا له‌ لای چه‌پی موسڵ وه‌ستێندار بوو ، ته‌قیه‌وه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ كرده‌وه‌كه‌دا 12 كوژراو برینداری لێكه‌تۆته‌وه‌ كه‌ له‌نێوانیاندا ئافره‌تێك و ئه‌ندامێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا هه‌یه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.