ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سه‌رۆكى توركیا له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزێونیدا بۆ كه‌نالى 24ى توركى گوتى: كڕینى سیته‌مى به‌رگرى 400-Sى رووسى كۆتایى هاتووه و هیچ هه‌نگاوێك به‌ره‌و دواوه نانێین هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كڕینى سیسته‌مه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا هه‌موو كاره‌كان ته‌واوبووه له‌گه‌ڵ روسیا و ڕێككه‌وتن و وه‌به‌رهێنانى هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ڕه‌نگه دواى كڕینى 400-S سیسته‌می به‌رگرى 500-Sیش بكڕین.
هاوكات وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كۆتا هۆشدارى بۆ توركیا له 5ی ئازار، سه‌باره‌ت به سیسته‌مى به‌رگرى رایگه‌یاندبوو "توركیا ئه‌گه‌ر 400-S له روسیا بكڕیت واشنتۆن له مامه‌ڵه‌ى فرۆشتنى فڕۆكه‌ى پێشكه‌وتووى 35-F به ئه‌نقه‌ره بكشێته‌وه.
جێى ئاماژه‌یه وا بڕیار بوو ئه‌مریكا 100 فڕۆكه‌ى پێشكه‌وتووى 35-F به وڵاتى توركیا بفرۆشێت به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها 2 فڕۆكه‌ى 35-Fى به توركیا داوه و ساڵى پێشوو كۆنگرێسى ئه‌مریكى فه‌رمانى دا پێدانى فڕۆكه‌كان به توركیا دوابخرێت.
ڕۆبرت پالادینو وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته وتى: "ئه‌گه‌ر توركیا سیسته‌مى به‌رگرى 400-S بكڕیت، پێداچوونه‌وه به فرۆشتنى فڕۆكه‌ى 35-F ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها كێشه دروست ده‌بێت بۆ ڕێككه‌وتنه‌كانى ئاینده‌مان له‌گه‌ڵ توركیا".
میدیاكانى روسیا له ڕاپۆرتێكدا رایانگه‌یاند: توركیا به‌نیازی كڕینى 4 سیسته‌مى به‌رگرى 400-Sـه و نرخى 2.5 ملیار دۆلاره و هه‌روه‌ها ئه‌نقه‌ره‌ش پێدانى به‌شێكى زۆرى نرخه‌كه‌ى راگه‌یاندووه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له تشرینى دووه‌مى ساڵى 2019، سیسته‌مى به‌رگرى 400-S بگاته ده‌ستیان.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.