Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 19:01

دوایین ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشه‌که‌ی سه‌ر چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوکرایه‌وه‌

له‌سه‌ر رێگای مه‌خمور – موسڵ
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، دوایین ئاماری كوژراو بریندارانی ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ شه‌وی رابردوو كرایه‌ سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، بڵاوكرده‌وه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا  كه‌ له‌لایه‌ن میدیا عێراقییه‌كانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: ئاماری ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ی كه‌ له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان كرایه‌ سه‌ر كاروانێكی مۆڵه‌ت وه‌رگرتوو له‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر رێگای مه‌خمور – موسڵ، شه‌ش چه‌كدار كوژران و  31 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

شه‌وی رابردوو عه‌لی حسێنی ، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی حه‌شدی توركمانی رایگه‌یاند كه‌ چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر كاروانێكی حه‌شدی توركمانی و چوار كوژراو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌.

شایانی باسه‌ شه‌وی رابردوو هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ له‌هێرشه‌كه‌دا 120 تا 150 چه‌كداری حه‌شدی توركمانی كوژراون.

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.