ڕۆژی چوارشه‌ممه 6ـی3ـی2019 به‌ئاماده‌بوونی جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری‌و هونه‌ری هه‌ولێرو به‌رپرسی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و هونه‌رمه‌ندان و مێوانانی ئازیز ، وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك وه بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاری له‌لایه‌ن لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان (گه‌له‌ری هونه‌ر) كرایه‌وه.
له‌م گهلهریهدا كۆمه‌ڵێك تابلۆی هونه‌رمه‌ندانی دێرینی هه‌ولێر هه‌ڵواسرابوون هه‌م وه‌ك ڕێزێك هه‌م وه‌ك وه‌فایه‌ك له‌پای به‌خشش و خزمه‌تكردنیان به‌پێی قۆناخه‌كانی ته‌مه‌نی خۆیان ، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكا( هیوا سوعاد یونس ) له‌وته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی مێوانانی كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌هه‌وڵ و ماندووبوونی دڵسۆزان و له‌سه‌ر بودجه‌ی سه‌ندیكا ئه‌و دیاریه به‌نرخه‌مان پێشكه‌شی هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاری كرد كهلهمهودووا بتوانن له‌م گهلهریهدا تابلۆكانیان نمایشبكه‌ن ، وهبهئهركی خۆمان ده‌زانین له‌خزمه‌ت هه‌مووان بین ، له‌كۆتایدا ڕێزلێنان پێشكه‌شی هونه‌رمه‌ندانی دێرینی هه‌ولێر كرا
سه‌رچاوه/ ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.