Erbil 31°C دووشەممە 21 ئەیلوول 12:51

دەستەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران: هاوکێشە ئەمنییەکانی ناوچەکەمان گۆڕیوە

100%

بە بۆنەی ساڵیادی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق (هەفتەی بەرگریی پیرۆز)، دەستەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیان بە پشتبەستن بە توانای ناوخۆیی و پێشکەوتنە سەربازییەکان، ئامادەن بەرگری لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بکەن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو ئەزموونانەی لە ماوەی هەشت ساڵی شەڕدا بەدەست هاتوون، بوونەتە بنەمایەک بۆ گەشەپێدانی توانای بەرگریی ئێران لە ڕووی سەربازی و تەکنەلۆژییەوە. دەستەی ئەرکانی گشتی جەختی لەوە کردووەتەوە، ئێران لە بارودۆخی ئێستادا توانیویەتی هاوکێشە ئەمنییەکانی ناوچەکە بگۆڕێت و جەخت لەسەر پاراستنی سەلامەتیی خاکی وڵاتەکەی دەکاتەوە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هێزە چەکدارەکانی ئێران (لە سوپا، پاسەوانی شۆڕش، وەزارەتی بەرگری و هێزە ئەمنییەکان) پابەندن بە پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی ئێران. هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە تاران لە بەرامبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەکی سیاسی یان ئابووری، بە هێزەوە دەوەستێتەوە.

دەستەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کۆتاییدا پەیامێکی ئاراستەی نەیارانی وڵاتەکەی کردووە و ڕایگەیاندووە، هەر لایەنێک هەوڵی پێشێلکاری بدات، ڕووبەڕووی وەڵامێکی تووند دەبێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.