Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 02:05

له‌ هه‌ولیرَ سێ کتێبی تازه‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌

لەلایەن دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە چاپ و بڵاو کراونەتەوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە  2019.3.6  بە ئامادەبوونی کۆمەڵێکی بەرچاو لە نووسەر و ڕۆشنبیران  ،  لە ماڵی وەفایی لە هەولێر ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوە و واژۆکردنی سێ کتێبی نوێی نووسەر و ڕەخنەگر " حەسەسەعید حەسەن " بەڕێوە چوو .
 
سێ کتێبە تازه‌كه‌ی "  حەمەسەعید حەسەن"  بریتیبوون له‌  "  دەڵێی ڕەژوو دەشۆینەوە  ، داستان و دیرۆک و کرۆکی فکری ئۆشۆ " لەلایەن دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە ئەمساڵ چاپ و بڵاو کراونەتەوە.
 
د. ئازاد حەسۆ میرخان،  له‌ سه‌ره‌تای كۆره‌كه‌ وێڕای ناساندنێکی کورتی نووسەر، گوتی ، ئێمە بەختەوەرین کەلە سەردەمێکدا دەژین کەلە نزیکەوە نووسەرە بوێر و خاوەن قەڵەمەکانی خۆمان لە چەشنی کاک " حەمەسەعید حەسەن " دەناسین و لەگەڵ دنیای خەیاڵ و نووسین و بیرکردنەوەیدا ئاشناین .
 
دوای ئه‌وه‌ "  حەمە سەعید حەسەن " ی نووسەر لەبارەی ناوەرۆک و پێکهاتەی هەر سێ کتێبەکە نوێیەکەی چەند وتە و زانیاریی نوێی بۆ ئامادەبوان خستە ڕوو ، لە بڕگەیەکی دیکەدا بەشداربوان بە خستنەڕووی پرسیار پرسیار و سەرنجەکانیان کۆڕەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد و لەلایەن نووسەرەوە وەڵامیان درایەوە.

كۆتای كۆره‌كه‌ بریتیبوو له‌ واژو كردن و بڵاوکردنەوەی کتێبەکان کە لەلایەن خودی نووسەرەوە .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.