جێگری سەرۆك وەزیران – وەزیری دارایی پێشوزازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكات بۆ كاروباری سەقامگیری و چارەسەركردنی ناكۆكیەكان.
د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابوری – وەزیری دارایی لە بەغدا پێشوازی لە خاتوو دینیز ناتالی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سەقامگیری و چارەسەری ناكۆكیەكان و شاندی یاوەری كرد.
لەم دیدارەدا باس لە پەیوەندیە دوو قۆڵیەكانی نێوان عیراق وئەمەریكا و سوود وەرگرتن لەو پەیوەندیانە كرایەوە بۆ بەرژەوەندی هەردوولا.
هاوكات باس لە گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ عیراق و گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەران كرا بۆ شوێن و شارەكانی خۆیان دوای رزگاربوونیان لە تیرۆریستانی داعش و پێویستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی سەقامگیری ئەو ناوچانە.
فوئاد حوسێن ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە پلانی حكومەت و بودجەی گشتی وڵات بریتیە لە چەندین بەشی گرنگ بەتایبەتی لە رووی دووبارە بونیادنانەوەی عیراق و پاراستنی ئەو شوێن و ناوچانەی تووشی هێرشی رێكخراوە تیرۆریستیەكان هاتن و عیراق هەمیشە چاوی لە پاڵپشتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە بۆ ئەم پرسە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.