Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 22:54

عادل عەبدولمەهدی: پێویستە چارەسەرییه‌کی بنەڕەتی بۆ کەرکووک بدۆزینەوە

عەبدولمەهدی: پلانی پێشوەختمان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش
کوردستان TV
100%

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیه‌كی رۆژنامەوانی له‌ باره‌ى شارى كه‌ركووك رایگەیاند" پێویستە چارەسەرییه‌کی بنەڕەتی بۆ کەرکووک بدۆزینەوە و هەوڵی راستەقینەش هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە، لەگەڵ چارەسەرکردنی بابەتی ناوچە جێناکۆکەکان.

وتیشى" نە کەرکووک و هیچ شوێنێکی دیکە، بەهیچ شێوەیەک نابێتە بابەتی دانووستاندن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی وەزارییەوە، ئەمە دوورە لەو واقعەی کە ئێستا لە کەرکووک هەیە.

عادل عەبدولمەهدی راشیگەیاند" جەنگی دژ بە تیرۆر لە سوریا داعش لاوازتر دەكات، ئەوەش دەبێتە فشارێكی توند بۆ سەر ئەو رێكخراوە و هانی دەدات كاری تیرۆریستی دیكە لە ناوچەكە ئەنجام بدات، بەڵام ئێمە پلانی پێشوەختمان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوە و تێكشكاندنی داعش.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.